ئامانج لە «هاوینەفێرگە» چییە؟

هاوینەفێرگە پرۆژەیەکی ساڵانەی فێرگەکانی برادۆست ـە بۆئەوەی فێرخوازان لە پشووی هاویندا لە پرۆسەی فێربوون دانەبڕین و سوود لەم ماوە زۆرەی وەربگرن. گرنگە بۆ ئێمە کە بەشداربووان،
  • توانای زمانەوانییان ڕابهێزن
  • چالاکی فیزیکی هەمەجۆر فێرببن و دوور بن لە دانیشتن و بەفیڕۆدانی کاتیان
  • لایەنی کۆمەڵایەتییان بەهێز بکەن
  • خۆیان بۆ قۆناخی داهاتووی خوێندن ئامادە بکەن.

ماوەی هاوینەفێرگە

ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی دوو تا سێ مانگ (بەپێی جۆری خول) بەردەوام دەبێت و بڕیارە لە سەرەتای مانگی شەشەوە دەستپێبکات. ڕۆژانە لە کاژێری 08:00 تا 12:00 دەبێت و (بۆی هەیە دەستەی دوای نیوەڕۆیانیش هەبێت)، جگە لە گەشتی نێو سروشت کە بۆی هەیە تا پاشی نیوەڕۆ درێژە بکێشێت، پێشکات خێزان لەو باسە ئاگادار دەکرێنەوە.

تەمەنی بەشداربووان

فێرخوازان لە تەمەنی 6 تا 15 ساڵەوە دەتوانن بەشدار ببن، واتە فێرخوازانی پۆلی 1 تا 9. گەر گەورەتریش بن دەتوانن بە ڕێکەوتن لەگەڵ ڕێبەرایەتی هاوینەفێرگە شوێنیان بۆ دابین بکرێت.

مزەی بەشداربوون

بەگشتی ئەم پرۆژەیە قازانج نەویستە، واتە ئەو پارەیەی کە دێتە پرۆژەکە هەمووی خەرجی هاوینەفێرگە دەکرێت. موچەی مامۆستایان و خەرجی دیکەی ڕۆژانە دەروازەی سەرەکیی خەرجییەکانن. مزەی بەشداربوون بەپێی جۆری کات و ولەکان دەگۆڕێت. لە لاپەڕەی «بەشدار بە» لە هاوینەفێرگە ساڵانە نرخەکان نوێ دەکرێنەوە.

خواردن و هاتوچۆ

ڕۆژانە پێش نیوەڕۆ بسکیت و ساردەمەنی و میوە دابین دەکرێت، هاتوچوویش فێرگە ڕێکی دەخات و خەرجییەکی لە ئەستۆی خێزانە.

بەشداربوون و ناوتۆمارکرن

لەم دوگمەی «بەشدار بە» لە سەرەوە، دەتوانیت ناوی خۆت پێشکات تۆمار بکەیت، یاخود لەڕێی ئەم ژمارە تەلەفۆنانەی لە ژێدەری سایتەکەدا هاتووە، پەیوەندی بگرن و ناو تۆمار بکەن، دەشتوانن سەردانی فێرگە بکەن.

تکایە گەر پرسیارێک هەیە و وەڵامەکەی لێرەدا پەیدا ناکەیت، بێ دوو دڵی پەیوەندی بگرە لەگەڵ ڕێبەرانی هاوینەفێرگە!